ئایا دەگەڕێتەوە
مانچێستەر یونایتد پلانی گەڕاندنەوەی ماسۆن گرینوودی هەیە
964+
سۆما حەکیم زادە
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماسۆن گرینوودی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، یاریزانه‌كه‌ش ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه.
بەڕێوەبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتدی هاوینی رابردوو بڕیاریان دا ماسۆن گرینوود له تیپه‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن هاوسەکەیەوە درایه پاڵی به‌وه‌ی دەستدرێژی جەستەیی كردووه‌ته‌سه‌ر و لێی داوه.
ئەم یاریزانە لە کۆتا رۆژی گواستنەوەی هاوینەدا بە خواستن چووە یانەی خیتافیی ئیسپانی، ئێستاش بووەتە یەکێک لە یاریزانە دیاره‌كانی یانه‌كه و بنه‌چه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپه‌كه، کە سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا باس لەوە کرا، رەنگە سێر جیم راتکلیف خاوه‌نی نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، چاوی لە هەڵسەنگاندنی مەرجەکانی گەڕاندنه‌وەی ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە بێت، دوای ئه‌وه‌ی بووه به یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه و ئێستا ده‌یه‌وێت گرینوود بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه.
به‌ڵام به پێی زانیاریی میدیا ئینگلیزییه‌كان، گرینوود رایگه‌یاندووه، ناگەڕێتەوە مان یونایتد.
له‌ولاشه‌وه ستافی مه‌شقی یانه‌ی خیتافی ئامادەن بۆ وەرزی داهاتووش یاریزانه‌كه له ریزه‌كانیان بهێڵنەوە، باس لەوەش دەکرێت کە دوو یانەی دیار، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی ماسۆن دەکەن و پێدەچێت ئۆفەرێکی پێشکەش بکەن و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بده‌ن.