بەهۆی بەفربارین لە سلێمانی
دەسەڵات بە پەروەردەکان درا بیکەن بە پشوو یان نا
964+
توانا نەقی
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی لە درەنگانی شەوی رابردووەوە رووی لە شاری سلێمانی کردووە، پەروەردەی گشتیی سلێمانی دەسەڵاتی داوە بە پەروەردەکان، کە ئەگەر مەترسی دروستبوو دەتوانن بیکەن بە پشوو.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەروەک پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتوچۆی دروست بوو، دەتوانن بیکەن بە پشوو.
دەشڵێت، لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران ئەو بڕیارە بدەن، لەبەر بوونی بای بەهێز و کڕێوەی بەفر
ئەمساڵ یەکەم جارە کە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت و سلێمانی سپیپۆش کردووە.