كێ دروستیان ده‌كات؟
سێ قوتابخانه له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوژمه‌ى نزیکەى 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی دروستكردنى سێ قوتابخانەى له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دانرا.
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەسەر بودجەى رێکخراوی UNHCRبەردی بناغەی دروستكردنى سێ قوتابخانەى (12) پۆلى لە ناحیه‌ی کەسنەزان، كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس و گه‌ڕه‌كی مامزاوە له هه‌ولێر دانران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، زیاتر لە 30 هەزار قوتابى لەو سنوورانە له قوتابخانه‌كان سوودمەند دەبن و به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر دروست ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری رێكخراوی UNHCR (كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران) دانران.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی وت، “جگه له‌و قوتابخانانه، لە پلان و بەرنامەدایە بۆ ئەمساڵ چەندین قوتابخانەى دیكه، لەو ناوچە و گەڕەک و شوێنە هەژارنشینانه‌ى پێویستن، دروست بکرێن.