لە رانیە

قوتابخانەیەکى ناحکومى پێبژاردنى بۆ کرا

964+

وریا فەتاح

لەلایەن لیژنەکانى چاودێرى بازاڕ کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەڕینە، قوتابخانەیەکى ناحکومى بە پێبژاردن سزادرا و چەند قوتابخانەیەکى دیکەش ئاگادار کرانەوە.

نەبەز ئەبوبەکر، ئەندامى لیژنەى چاودێرى بازاڕ لە تەندروستى راپەڕین، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکان و پاراستنی گیان و تەندروستی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەکەمان سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکانى لەشاری رانیە بەسەرکردەوە.

“لە ئەنجامى گەڕان و پشکنینەکانیاندا، دوو قوتابخانە بەهۆى پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان، بەتایبەت کەمتەرخەمیى نواندن لە لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە چێشتخانە و گرنگینەدان بە پاکوخاوێنی چێشتخانەو پاککردنەوەی زەوییەکەى، ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە”، نەبەز ئەبوبەکر، واى وت.

جگە لە ئاگادارکردنەوەى قوتابخانەکان، بەوتەى ئەندامى لیژنەکە، لەسەر هەمان بابەت قوتابخانەیەکى ناحکومى سزاى پێبژاردنى بۆ کراوە، پێنج قوتابخانەش بەهۆى پابەندبوونیان بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، دەستخۆشیان لێکراوە.

964 لە زارى نەبەز ئەبوبەکرەوە دەزانێت، ئەو قوتابخانەیەى پێبژاردنى بۆکراوە، مۆڵەتى یەک هەفتەى پێدراوە، ئەگەر لە ماوەى ئەو هەفتەیەدا مەرج و رێنماییەکان جێبەجێ نەکات، دادەخرێت.

لەناو ئەو قوتابخانەیەدا، لیژنەکانى چاودێرى بازاڕ، دەستیان بەسەر گۆشت و خواردنى ناتەندروستدا گرتووە، بەتایبەت مریشکى بەستوو کە بەهۆى کوژاندنەوەى بەفرگرەکان خاو ببوەوە و بۆ خواردن نەشیاو بووە.

دوکاندارانى خۆیان لیژنەکان ئاگادار دەکەنەوە لە کەلوپە...

دوکاندارانى خۆیان لیژنەکان ئاگادار دەکەنەوە لە کەلوپەلى بەسەرچوو