گێچەڵیان پێ دەکرێت

کچانی قوتابی فێری هونەری جەنگی دەکرێن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک خولێک بۆ هۆشیاری قوتابیانی کچ دەربارەی گێچەڵکردن کرایەوە و لە خولەکادا ئاماژە بەوەکراوە حاڵەتەکانی گێچەڵکردن بە کچانی قوتابی زۆر بووە، هەندێک جار قوتابی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە یاخود وازی لە قوتابخانە هێناوە.

دیاردەی گێچەڵکردن بە کچانی قوتابی لە بەردەم قوتابخانەکانی کچان لە کەرکوک لەم ساڵانەی دوایدا پەرەی سەندووە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دووشەممە، خولێک بۆ ژمارەیەک کچە قوتابی ئەنجام درا دەربارەی چۆنیەتی بەرگریکردن لە خۆیان، خولەکە لە هۆڵی داخراوی وەرزشی حەجاج بەڕێوە چوو.

ئەحلام هیدایەت مامۆستا له دواناوەندی سەرکارێز بە 964ـی وت، “هەڵمەتێکمان راگەیاندووە لە ژێر ناوی “قسە بکە” کە تایبەتە بەو کچە قوتابیانەی لە کاتی هاتن و چوونیان بۆ قوتابخانە گێچەڵیان پێ دەکرێت و رێگرییان لێ دەکرێت لەلایەن کوڕانەوە.

وتیشی، “ئەو هەڵمەتەی رامانگەیاندووە سەرەتا لە دواناوەندییەکەی خۆمانەوە دەستمان پێکرد، بەردەوام دەبین و هاوکاری قوتابخانەکانی دیکەش دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، دیاردەی گێچەڵکردن بە کچانی قوتابی زۆر بووە و هەندێک جار کچەکە لە ترسی ماڵەوە پەنای بردووەتە بەر خۆکوشتن و یاخود وازی لەقوتابخانە هێناوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژنانی هەڕەشەلێکراوی کەرکوک دەحەسێنەوە

ژنانی هەڕەشەلێکراوی کەرکوک دەحەسێنەوە