مانگی داهاتوو بەپێی بانکەکان دەبێت

وەزیری دارایی عێراق: ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی لیستی موچە دەبێت

964+

فەهمی نەبی

وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم مانگەوە بە لیستی موچە دەبێت، بۆ مانگەکانی داهاتووش پەیوەندی هەیە بە پرۆسەی بەنیشتمانیکردن لە بانکە فیدرالیەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە، بەگوێرەی زانیایەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، وەزیری دارایی وتویەتی، ناردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لیستی موچە دەبێت، بەڵام مانگەکانی داهاتوو لەرێگەی بانکە فیدراڵیەکان دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە 964ی وت، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەمێکە لە بەغدایە، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ناڕوونیەک لە شێوازی مامەڵەکردن و چۆنیەتی سەرفکردنی پارە هەیە و هێشتا نازانرێت بەچ میکانیزمێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوەش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وەردەکاری زۆری تێدایە بۆیە، هەر جۆرە مامەڵەیەکی حکومەتی عێراق لەگەڵ موچەی فەرمانبەران دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری لێ بدات.

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تا هەمواری یاسای بودجە هەموو مانگێک 618 ملیار دینار بنێرێت و هەرێمیش دەبێت 320 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بخاتە سەر.

25 پەرلەمانتاری کورد یاداشتێک دەدەنە محەمەد شیاع سودان...

25 پەرلەمانتاری کورد یاداشتێک دەدەنە محەمەد شیاع سودانی

وەزارەتی دارایی عێراق خۆی لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ...

وەزارەتی دارایی عێراق خۆی لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم غافڵکردووە