لە گەشتی هەواڵەکانەوە

کارمەندێکی کارەبا گیانی لەدەستدا و سەرمایەکی تووندیش بەڕێوەیە

ژووری هەواڵ

یەکێک لەو کارمەندانەی وەزارەتی کارەبا گیانی لەدەستدا کە لە رۆژئاوای هەولێر، رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرقاڵی چاککردنەوەی شۆڕتی فیدەرێکی کارەبا بوون، و تەزووی کارەبا خۆی و دوو لە هاوکارەکانی بریندار کرد.

لە ئەمڕۆوە کەشێکی شەش رۆژەی سارد و سڕ، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەریان دەگرێتەوە، کەشناسی سلێمانی دەڵێت، خێرایی با بەجۆرێکە هەندێ کات بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

ژینگە پارێزانی سنوری ئیدارەی راپەڕین، لە بەردەم باخی گشتی رانیە گردبوونە و وتیان: مووچەکەمان 300 هەزار دینارە، کەچی 100 رۆژە وەرمان نەگرتووە.