دیمه‌نی چه‌ند منداڵێكى بێ سه‌رپه‌رشت له‌ناو ماڵه‌كه‌یان ... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى خانكێ
بیرۆکەی گەنجێک بووە
رێكخراوێك 200 منداڵى بێ دایك و باوك له خانكێ به‌خێوده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێى سه‌ر به قه‌زاى سێمێل، رێكخراوێك 200 منداڵى بێ دایك و باوكى به‌خۆوه گرتووه و ئه‌ركى پاراستن و به‌خێوكردنیانى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
منداڵه‌كان له كوڕ و كچ پێكهاتوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان چوار تاوه‌كو 16 ساڵیدایه.
له ساڵى 2014ـه‌وه رێكخراوى OurBridgeـى ئه‌ڵمانى ماڵى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشتـى دروستكردووه و هه‌موو پێداویستییه‌كى رۆژانه‌ى ئه‌م منداڵانه‌ى تێدایه.
منداڵه‌كان، ئاواره‌ى رۆژئاواى كوردستان و سوریان و به‌شێكیان دایك و باوكیان به‌هۆى رووداوه‌كانى رابردووى ئه‌و وڵاته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێكیشان له كه‌سوكاریان دابڕاون.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ، به 964ـى وت، منداڵه‌كان له‌و رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك په‌روه‌رده و به‌خێوده‌كرێن و له‌لایه‌ن ستافێكی كارامه‌وه كاره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وتیشی “به‌پێی ته‌مه‌نه‌كان رۆژانه خولى جۆراوجۆرى فێربوونیان بۆ ده‌كرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تاى دانانى بیرۆكه‌ى ئه‌م ماڵه بۆ گه‌نجێكى خه‌ڵكى خانكێ به ناوى پەروەر عه‌لی حاول ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێشتر خۆى له ئه‌ڵمانیا ژیاوه و بیرۆكه‌ى ئه‌م ماڵه‌ى بۆ رێكخراوه‌كه پێشنیار كردووه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر یارمه‌تى دانى.