دیمه‌نێكی به‌نداوى گۆمه‌سپان كه له قۆناغه‌كانى تهواوكردندایه. وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
له‌گه‌ڵ شوێنه‌واریش هه‌مان قسه‌یان كردووه
به‌نداوه تازه دروستكراوه‌كان به گه‌شتیاریی ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كان سه‌رقاڵى پلانێكن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌نداوانه‌ى تازه دروستكراون، به گه‌شتیارییان بكه‌ن و بۆ ئه‌وانه‌ش له‌داهاتوو دروستده‌كرێن رێنمایی نوێیان پێبدرێت.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى وت، گرنگی به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری به‌لاى ئه‌وانه‌وه بایه‌خى خۆى هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه كردووه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداوه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌مان تاووتوێ كردووه و به‌شێوه‌ى كرداریش ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنى به گه‌شتیاری كردنى به‌نداوه‌كان كردووه”.
ئه‌م به‌نداوانه‌ى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌م پلانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات بریتیین له‌هه‌ردوو به‌نداوى سماقوڵى و گۆمه‌سپان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا رووپێوێكی گشتى بۆ ئه‌م دوو به‌نداوه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى شوێنى پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
ئاشكراشی كرد، له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌نداوێك له نوێوه له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ دیزاین و نه‌خشه‌كه‌ى ره‌چاوى پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری تێدا بكرێت.
پێشتریش ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌واره‌كان، قسه‌یان له‌سه‌ر به گه‌شتیارییكردنى شوێنه‌واره‌كان كردووه و وته‌بێژى ده‌سته‌ش ده‌ڵێت، زۆربه‌ى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێم پێویستیان به پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ پلانی گه‌شتیاری ئاماده بكرێن.