هەواڵەکانی ئەم ئێوارەیە

وەزیری خوێندنی باڵا بەراتی هەیە بۆ خوێندکاران و لە رانیە خواردنگەی خێرخوازی دەکرێتەوە

ژووری هەواڵ

لە ناو بازاڕى شارى سلێمانى و لە کاتى ئامادەکاریى هاوڵاتیان بۆ شەوى بەرات كه‌ ئه‌مشه‌وه‌، په‌یامنیرى 964 ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا بینیى و لێی پرسی به‌راتى وه‌زیر بۆ خوێندكاره‌كانى چییه‌؟ وتى ”بەراتى من ئەوەیە ئەوەى لە دەستم هاتبێت بۆ خوێندکاران کردوومە، کاتێک من بووم بە وەزیرى خوێندنى باڵا دەرماڵە نەمابوو، بەڵام دەرماڵەى خوێندکارانمان خستەوە سەرپێى.

دواى راگرتنى مۆڵەتى پرۆژەکانى نیشته‌جێبوون لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆنفرانسی بیناسازی و خانووبەرە بەڕێوەچوو تیایدا وەبەرهێن و خاوەن نووسینگەکانی خانووبه‌ره‌ بیرۆکە و پرۆژەکانی خۆیان لەسەر کەرتی خانووبەرە و بیناسازی خستەڕوو.

لە شاری رانییە پڕۆژەی خواردنگەی خێرخوازی بۆ کەمدەرامەته‌كان راگەیەندرا و دەتوانن لەوێ بێبەرامبەر نان بخۆن.
بیرۆکەی پڕۆژەکە هی سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری شارۆچکەی لامبەسی وڵاتی بەریتانیایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین تاوتوێی کردووە و بەردی بناغەکەی داناوە.