دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر و بەندەرێکی گواستنەوەی نەوت.وێنە.وەزارەتی نەوتی عێراق
نرخى نەوت بە خێرایى دابەزى
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بە خێرایى دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ئاماژەکانیش بەو ئاراستەیەن لە ماوەى رۆژانى داهاتوودا نرخەکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە پێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار 62 سەنتە، واتا 2 دۆلار و 5 سەنت، لە نرخەکەى دابەزیوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 76 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، واتا 2 دۆلار و 12 سەنت لە نرخەکەى دابەزیووە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی برێنت 2% دابەزیوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش زیاتر 3% دابەزیوە، بەڵام ئاماژەکانی خواست لەسەر سووتەمەنی باش رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.