ژمارەیەک کەس بریندار بوون
100 ئۆتۆمبیل بەیەکیاندادا
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە شارى سوژۆ چین، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە نۆکەس بریندار بوون.
رووداوەکە لەسەر رێگایەکى خێرایى شارى سوژو رویداوە، بەپێى هەواڵى ئاژانسى فرانس پرێس، هۆکارى رووداوەکە سەهۆڵبەندان خراپى دۆخى رێگەوبانەکان بووە کە چەند رۆژێکە شەپۆلێکى سەرماى بەهێز و بەفر ناوچەکەى گرتووەتەوە.
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینى روویداوە و بەپێى دیمەنەکان، دەیان ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە و لەسەر یەک کەڵەکە بوون.