لە بەغدا تەقەی لێکراوە

فەخری کەریم لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

964+

فەهمی نەبی

کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو کاتێک فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ئەلمەدا لەپێشانگای کتێب لە بەغدا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ لە گەڕەکی قادسیە تەقەی لێ کراوە، بەڵام بەسەلامەت لێی دەرچووە.

فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ئەلمەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەباییە، چەند رۆژێکە دەزگاکەی پیشانگایەکی گەورەی کتێنبی لەشاری بەغدا کردوەتەوە، دەزگای ئەلمەدا ساڵانە لە مانگی نیسان وەک رێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لەشاری هەولێریش.

دەزگای ئەلمەدا لە راگەیەنراوێک نوسیویانە، کاتژمێری نۆی ئەمشەو کاتێک فەخری کەریم لە پێشانگای کتێب گەڕاوەتەوە، لە گەڕەکی قادسیە ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاپ رێگەی پێ دەگرێت و تەقەی لێ دەکات.

دەزگاکە داوا دەکات، دەزگا ئەمنییەکان هەرچی زووە بکەرانی ئەم هەوڵەی تیرۆرکردن دەستگیر بکەن.