دوزخورماتوو
تایەی بارهەڵگرێک بە شۆفێرەکەیدا تەقییەوە و کوشتی
سیروان خورشید- دوزخورماتوو
ئه‌مشه‌و “سێشه‌ممه 20.2.2024” شۆفێری بارهەڵگرێک به شێوه‌یه‌كی جیاواز گیانی له ده‌ست دا، ئه‌ویش كاتێك له تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نزیكده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تیی دڵنیا بێت، تایەكه پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه‌ش لە رێگای کەرکوک – بەغدا بوو.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبه‌ری هاتوچۆی دوزخورماتوو بە 964ی وت، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە کەرکوکەوە بە ئاراستەی بەغدا چووە، لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لەناو سەنتەری دوزخورماتوو، گومانی لە یه‌كێك له تایه‌كانی ئۆتۆمبێلەکانی هه‌بووه، پاش ئەوه‌ی دادەبەزێت بۆ دڵنیابوون، دواتر نزیک دەبێتەوە و یەکێک لە تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەی راستەوخۆ پێیدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێش گیانی لەدەستداوه.
شوان عەبدولڕەحیم وتەبێژی نەخۆشخانەی دوزخورماتوو، بۆ 964 پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌مشه‌و تەرمی گەنجێک گەیاندرایە نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنین دەرکەوت کە بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستداوە، ئێستاش چاوەڕێی کەسوکاری ده‌كه‌ن و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشکی دادی که‌رکوک دەنێردرێت.
وتیشی، شۆفێره‌كه گەنجە و تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای دیالەیە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا