ئه‌مشه‌و به‌شێك له قوتابیانی دهۆك گه‌رم ده‌بنه‌وه
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شێكی كه‌م له نه‌وت به‌سه‌ر به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی دهۆك دابه‌ش كرا، به‌ڵام قوتابیانی زانکۆی دهۆک گلەیی دابەشنەکردنی نەوت بۆ بەشەناوخۆییەکان دەکەن.
964+ ده‌زانێت، ئه‌مشه‌و نه‌وت بۆ به‌شێكی كه‌م له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی قوتابیان له شاری دهۆك دابین كرا.
مەردان ئەتروشی، بەڕێوه‌بەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964+ی وت “ئێمە هەموو سالێک لە کاتی هاتنی وەرزی زستاندا یەکسەر نه‌وت بۆ قوتابیان دابین دەکەین و هیچ کێشەیه‌كمان نییە، بەڵام ئەمساڵ ئەو کێشەیەی دروست بووە، به هۆی ئه‌وه‌یه پشووی سەری ساڵمان بەسەرداهات و نەمانتوانی نه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو بەشە ناوخۆییەکان دابه‌ش بكه‌ین”.
وتیشی “ئێمە پێش پشووی سەری ساڵ نه‌وتمان دابەش کردووە، بەڵام بە هۆی زۆریی بەشە ناوخۆییەکان نەمانتوانی بە هەمووانی بدەین”.
“تا ئێستا نەوتمان به‌سه‌ر 70% بەشە ناوخۆییەکانی پارێزگای دهۆک دابه‌ش كردووه و ته‌نیا 30٪ی ماوە وەریبگرن”، مەردان ئەتروشی وای وت.
عەلی حسێن، قوتابی لە زانکۆی دهۆک بە 964+ی وت “بەهۆی تاقیکردنەوەکان نەڕۆیشتینەوە بۆ ماڵەوە و ئەمە مانگێکە ئێمە بێ نەوتین و بە راستی خۆمان بە بەتانی و لێفە گەرم دەکەینەوە، داواكارین بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکان پەلە بکەن لە دابەشکردنی نەوت، چونکە ئێمە چیتر ناتوانین خۆمان لەبەر ئەم سەرمایە بگرین”.
لە پارێزگای دهۆک، 91 بەشەناوخۆیی هەیە، 14یان حکومین و 77 بەشەناوخۆیی تایبەتیش هه‌ن، کە دەکەونە سەنتەری دهۆک، ئاکرێ، سێمێل و ئامێدی.