رێژین دۆسکی وەک کاپتنی فڕۆکە یەکەم گەشتی ئاسمانی ئەنجام دا. فۆتۆ: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق
له نێوان به‌غدا و دوبه‌ی
خانمه فڕۆكه‌وانێكی كورد یه‌كه‌م گه‌شتی وه‌ك کاپتنی فڕۆكه ئه‌نجام دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێژین دۆسكی، كه خانمه فڕۆكه‌وانێكی كورده، یه‌كه‌م گه‌شتی به فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراق له نێوان به‌غدا و دوبه‌ی ئه‌نجام دا.
هێڵی ئاسمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، رایگه‌یاند، كاپتن رێژین محه‌مه‌د دۆسكی، یه‌كه‌م گه‌شتی وه‌ك فڕۆكه‌وان له گه‌شتێكی به‌غدا بۆ دوبه‌ی ئه‌نجام دا.
هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه، دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی رێژین دۆسكی بۆ “كاپتنی فڕۆكه” له لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ره‌زاق محێبس خه‌ڵات كرا و ئاهه‌نگێكی بچووكی له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا بۆ ئه‌نجامدرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، گه‌یشتنی رێژین محه‌مه‌د به پله‌ی “كاپتنی فڕۆكه” به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی وه‌سف كرد.