یه‌كه‌م شوێنه‌ سه‌رژمێری دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌نجامدا

لە خانكێ ژمارەی ئاواره‌ زیاتره‌ له‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناحیه‌ى خانكێی سه‌رژمێرى دانیشتوانى بۆ ته‌واوى گونده‌كانى سنووره‌كه‌ى ئه‌نجامدا و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، سه‌رژمێرییه‌كه‌ بۆ به‌رچاوڕوونى خۆیانه‌ و ژماره‌ى ئاواره‌كانیش زیاترن له‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ى.

راگه‌یاندنى ناحیه‌ى خانكێ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد و له‌ كۆتایی هه‌مان مانگ كۆتایی هاتووه‌، ئه‌وانه‌ى سه‌رژمێرییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانى ناحیه‌كه‌یان بوون.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، بۆ 964ـى ئاشكرا كرد، به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ى ئه‌نجامدراوه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى سنووره‌كه‌ى له‌ ته‌مه‌نى یه‌ك رۆژ بۆ 100 ساڵى، نۆ هه‌زار و 897 كه‌سه‌.

وتیشی “له‌سنوورى ناحیه‌كه‌مان حه‌وت هه‌زار و 67 كه‌س سه‌رووى 18 ساڵ و دوو هه‌زار و 830 كه‌سیش خوار 18 ساڵ هه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌راورد به‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نیوه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆى كۆچكردنى گه‌نجان و به‌شێك له‌ خێزانه‌كانى خانكێ، بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، ژماره‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌ سنوورى ناحیه‌كه‌ن و له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین پێنج ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یه‌تى كه‌ زۆرینه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ خه‌ڵكی سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وان و ژماره‌یان زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سه‌.

له‌سنوورى ناحیه‌ى خانكێ سەر بە قەزای سێمێل 14 گوند هه‌ن، به‌پێى زانیارییه‌كانى 964 یش خانكێ یه‌كه‌مین شوێنى ئیدارى هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ سه‌رژمێری بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات.

لە گونده‌كانى خانكێ پرسه‌ له‌ 7 رۆژه‌وه‌ كرایه‌ 3 رۆ...

لە گونده‌كانى خانكێ پرسه‌ له‌ 7 رۆژه‌وه‌ كرایه‌ 3 رۆژ