لە گەشتی هەواڵەکانەوە

گۆشت گران بووە و ماڵێکیش سووتا

964+

ژووری هەواڵ

به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964، له‌ سلێمانى خواست له‌سه‌ر كڕینى گۆشتى سوور كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى گران بووه‌ و هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور دوو هەزاری دیناری چووەتەسەر.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چۆمان بەهۆی غازەوە ماڵێک ئاگری گرت و بە تەواوی سوتا، ئەو ماڵەی سوتاوە سیستمی غازی LPG هەبووە، بەهۆی مەترسی تەقینی سیستمی غازەکەوە ماڵەکانی دەوروبەریشی چۆل کرابوون.

خانەوادەیەک لە هەولێر دەڵێن، وێنەیەکی باوکیان زیاتر لە 60 ساڵە گیراوە، هەر کەسێک وێنەگرەکەی بدۆزێتەوە پاداشتی یەک ملیۆن دیناری پێ دەدەین.