دیمه‌نى یه‌كێك له پڕۆه ئاوه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ... وێنه: راگه‌یاندنى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر
زیاتر لە دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت
به تانكه‌ر ئاو بۆ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر دابین ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ده‌ڵێت، بەهۆی لەکارکەوتنی پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز دوو، بریاریانداوه بە تانکەر ئاو بەسەر ماڵەکانى هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان دابه‌ش بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى پڕۆژه‌كه‌یان چاكده‌كرێته‌وه.
له‌كاركه‌وتنى پڕۆژه‌كه بەهۆی هەورە تریشقە – بروسک بووه .
سنوری گەرەکەکانی کوێستان، ئاری، عوله‌ما، سه‌ڵاحه‌دین، نووسەران، حاکماوە و بەشێک له گه‌ڕه‌كه‌كانى بەختیاری، کوردستان و کورانی مه‌خمور، كێشه‌ى بێ ئاویان بۆ دروستبووه.
زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق سه‌رسام، بەرێوه‌بەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، به 964ـى وت، ماوه‌ى چاككردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه زیاتر لە دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له كه‌ره‌سته و ئامێره‌كانى چاككردنه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌هێندرێن.
وتیشی “له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر بڕیارمانداوه تا ئه‌وكاته‌ى پڕۆژه‌كه چاكده‌كرێته‌وه به تانكه‌ر ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دابین بكه‌ین.”
ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر ئه‌م دوو ژماره موبایله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ دابین کردنی ئاو پەیوەندیان پێوه‌بکەن:
07508515105
07504467378