سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو چاوه‌ڕێ‌ بن

خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات

میدیازان – كوردستان ئەحمەد – هەولێر

دیاردەی خۆرگیران – iStock

رۆژی سێشەممە  كاتژمێر ده‌وروبه‌ری‌ كاتژمێر یه‌كی‌ نیوه‌ڕۆ بەكاتی هەولێر خۆرگیرانی نیمچەی  لە كوردستان روودەدات و لە ئاسمانی چەند شارێك دەبینرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌یان له‌فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌  خۆر گیرانەكە لەكاتژمێر 12:59  ی دوای نێوەڕۆ بەكاتی هەولێر دەستپێدەكات‌و  لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆرو دیاردەكە دەستپێدەكات و لەكاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێ، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوەو لەكاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت