دوێنێ شەو چی گوزەرا؟
هەڕەشە و جوڵەی نەبینراوی زلهێزەکان؛ ئاگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبارێت
ژووری هەواڵ
ئاگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبارێت؛ وەڵامدانەوە، هەڕەشە و جووڵەی نەبینراوی زلهێزەکان، لە ئاگرەکەی جیزانەوە تا هەڕەشەکانی ترەمپ، کورت و پوخت چی روودەدات:
📌دوای زیاتر لە سێ مانگ و هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ و رووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەخوانی رۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی، جارێکی تر ئێوارە خوانەکەی بۆ سازکردنەوە و با گاڵتەشەوە پێی وتن؛ بۆ خولی چوارەم خۆم کاندید دەکەمەوە.
📌لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودییە بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەن، حو*سی*یەکان بە مووشەکێکی بالیستیکی ناوچەی پیشەسازیی جیزانیان لە سعودییە کردە ئامانج و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
📌ترەمپ: ئێمە بۆ هێرشی قورس ئامادەین، بەڵام سەرقاڵی گفتوگۆین لەگەڵیاندا، بۆیە باشتروایە چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکان بکەین
بەرگریی شارستانیی سعودییە: نەمان و کۆتاییهاتنی مەترسی لەسەر پارێزگای یەنبەع.
📌بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەی بی سی: هێزەکانی ئەمریکا رێگرییان لە کەشتییەک کردووە کە هەوڵیدابوو گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بشکێنێت.
📌سعودییە: ئەگەر حوس*ییەکان بەردەوام بن لە هێرشەکانیان، بەبێ دوودڵی و بێسڵکردنەوە وەڵام دەدرێنەوە.
📌سعودییە: بەندەری حودەیدە نەکراوەتە ئامانج و تەواوی بەندەرەکانی یەمەن بەرووی کەشتیوانیی دەریاییدا کراوەن، بەڵکو شوێنە سەربازییەکانی حوس*ییە*کان کراونەتە ئامانج کە مەترسی بوون بۆ کەشتییە بازرگانییەکان .
📌کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نەمسا و ئیتالیا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.
📌ترەمپ سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعودییە: رێککەوتنەکە ئیمزا ناکەم ئەگەر شانشینی سعودییە نەچێتە ناو «رێککەوتنەکانی ئیبراهیمی»یەوە.
📌وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: بەهۆی سووتانی دارستانەکان لە باکووری رۆژئاوای فەرەنسا زیاتر لە 110 هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵیان چۆڵبکەن و ئاگرەکە 14 هەزار هێکتار زەوی سووتاندووە.
📌زێلێنسکی: هۆشیاری دەدات لە هێرشی مووشەکیی ئەگەریی روسیا لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا.
📌دەسەڵاتدارانی روسیا تێکشکاندنی زیاتر لە 250 درۆنی ئۆکرانیای راگەیاند کە بەرەو موسکۆ هاتوون.
📌ترەمپ هۆشداری دا لەوەی دابینکردنی چەک بۆ ئێران لەلایەن چین و روسیاوە دەرئەنجامی زۆر خراپی بۆ هەردوو وڵات دەبێت و زەرەر دەکەن و دەڵێت، بەڵێنیان پێداوم ئەو کارە نەکەن.
📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کرد ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی گەشتە ئاسمانییەکانیان، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
📌نیویۆرک تایمز: ئاژانسەکانی هەواڵگریی ئەمریکا بڕوایان وایە موجتەبا خامنەیی بەراورد بە باوکی، زۆر زیاتر بایەخ بە هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەدات.
📌رۆیتەرز لە بەرپرسێکی پاکستانییەوە: راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو بووەتە مەرجی پێشوەختە بۆ دەستپێکردنەوەی هەر دانوستانێک لە نێوان واشنتن و تاران، ئیسلامئابادیش ئەم هەڵوێستەی بە ئێران راگەیاندووە.
📌رۆیتەرز: چینییەکان نیگەرانن لەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و داخستنی گەرووی هورمز زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنێت.
📌نوسینگەی نەتەنیاهۆ: رۆژی سێشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.