ئۆتۆمبێلێک لە سۆران

زۆری جرت و فرت کرد؛ دەستی بەسەرداگیرا

شۆڕش قادری

لە رێگاکانی سۆران ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW زۆری جرت و فرت کرد و مەترسی بۆ سەر شۆفێرانی دیکە دروستکرد، پۆلیس دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، وێنە و ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری هاتوچۆی سۆران، بەشی هاتوچۆی ناوشار دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری  BMW داگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە کێبڕکێ و نمایشکردن، خەڵکی بێزاکردووە و دواتر ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکەی گیراوەتەبەر، هاتوچۆ سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ بن و مەترسی بۆ سەر خۆیان و هاوڵاتیان دروست نەکەن.