شەقامێکی سلێمانی لەکاتی باران بارین _ وێنە: 964
22.8 ملم باران باریوە
لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە سلێمانی بووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 22.8 ملم باران باریوە کە بڕەکەی زۆرترینە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی 16.2.2024، وەزارەتی گواستنەوە رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سلێمانی زۆرترین و لە دهۆک و خەباتیش کەمترین باران باریوە.
بە وتەی ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بۆ 964، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی گەیشتووەتە 377.8 ملیم، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 337 ملیم باران باریبوو.
بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 14.7ملم
پیرمام 12.9 ملم
سلێمانى 22.8 ملم
چەمچەماڵ 9.5 ملم
دهۆک 0 ملم
زاخۆ 11.4 ملم
شەمامک 3.8 ملم
خەبات 0 ملم
ئاکرێ 10.4 ملم
ئامێدى 1.0 ملم
بامەرنێ 7.8 ملم
بارزان 3.6 ملم
بازیان 13.0 ملم
دەربەندیخان 10.6 ملم
دوکان 2.0 ملم
حاجى ئۆمەران 10.6 ملم
هەڵەبجە 4.0 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کەلار 28.2 ملم
مانگیش 2.2 ملم
مەیدان 10.2 ملم
سۆران 1.8 ملم
پێنجوێن 20.6 ملم
ماوەت 3.2 ملم
باتوفە 7.6 ملم
مێرگەسور 0.8 ملم
سیدەکان 3.8 ملم
چۆمان 2.0 ملم
کەرکووک 2.0 ملم
دووز 2.4 ملم
خانەقین 13.8 ملم