لە شارباژێڕ

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە پردی شاخە سوور نزیکە لە رووخان

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی لە دوێنێ ئێوارەوە روویکردوەتە شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئاستەنگی هاتوچۆی لە ناوچەی شارباژێڕ دروست کردووە.

پردی شاخەسوور نزیک قەڵاچوالان بەهۆی زۆری ئاوی چەمەکەوە و گیرانی چاوەکانی مەترسی لەسەر پردەکە دروست کردووە.

سیروان عەبدوڵا سەرپەرشتیاری یەکێک لە پڕۆژەکانی شاخەسوور بە 964ی وت، پردی شاخە سوور مەترسی رووخانی لەسەرە و داوایان لەلایەنی بەرپرس کردووە چارەسەری پردەکەیان بۆ بکەن.

پردەکەی کونەماسی خەریکە دەڕوخێت

پردەکەی کونەماسی خەریکە دەڕوخێت