خۆتان بۆ شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵ ئاماده بكه‌ن!
+964
دیلان محەمەد- هەولێر
ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەفر و باران دەبارێت و پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبنەوه، داواش ده‌كرێت هاوڵاتیان به وریاییه‌وه بچنه ده‌ره‌وه.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوه‌بەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی به 964+ـی وت “لە عەسرەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان دەبارێت، تا بەرەبەیان بەفربارین به‌رده‌وام ده‌بێت”.
“لە چوارتا، پێنجوێن، هەورامان و شارباژێڕ، بەفرێكی زۆر باریوە و بەردەوامیش دەبێت، پلەكانی گەرما لە چەند ناوچەیەك دەگاتە 3- و لە چەند ناوچەیەكیش دەچێتە سفر”، ئاسۆ كەمال وای وت.
بەڕێوه‌بەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە وریاییەوە بچنە دەرەوە و كێشه بۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دروست نەكەن.
پێشبینییش ده‌كرێت، سبەینێ پلەكانی گەرما لە سلێمانی ئاسایی ببنه‌وه و بەفر و بارانیش نه‌بارن، هه‌روه‌ها ئاسمانیش ساماڵ بێت.