دیمه‌نێكی پێشووى ئه‌م رێگایه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتى چاڵه‌كانى پڕكرایه‌وه... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى سكتان
شه‌قڵاوه به سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه
قۆناغى كۆتایی رێگای گشتی سکتان – ھیران نۆژەندەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندى وه‌رگیراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قۆناغى كۆتایی رێگاى سكتان – هیران و به‌م زووانه‌ش ده‌ست به‌كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌كرێت.
رێگاى سكتان – هیران، به‌شێكه له‌رێگاى ستراتیژى كه قه‌زاى شه‌قڵاوه به ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه.
ساڵی رابردوو قۆناغی یەکەمی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایە ته‌واوكرا، لە ھیزۆبه‌وه تاوەکو سکتان درێژیه‌كه‌ى 10 کیلۆمەتر بوو.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سكتان به 964ـى وت، رەزامەندی وەرگیراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قۆناغی دووەم و کۆتایی کە نزیکەی هه‌شت کیلۆمەترە.
وتیشی “سەرجەم رێکارەکانی ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه تەواو كراون و لە چەند رۆژێکی کەمى داهاتوودا کۆمپانیای جێبه‌جێكار دەست بەکاردەبێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه، بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەم پرۆژەیە بریتیە لە دوو ملیار و 561 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار و ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌ش 240 رۆژه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لەکاتی دەستپێکردنی کاركردن لەم رێگایە پێویسته بارھەڵگرەکان به رێگایەکی دیكه هاتوچۆ بكه‌ن .