دواى 20 رۆژ دۆزیانه‌وه
ژینگه‌ى هه‌ولێر داوای یاسایی له‌سه‌ر بزنكوژێك تۆمار ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار كردووه، كه بزنێكی كێوى كوشتووه و گۆشته‌كه‌شی له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك ده‌كوڵێت و وورده وورده ده‌یخوات.
ئه‌م دیمه‌نه له گرته ڤیدیۆیه‌ك له سۆسیال میدیاى ئه‌و كه‌سه بڵاوكراوه‌ته‌وه و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێریش كه بینیویانه، دواى به‌دواداچوونێكی زۆر و گه‌ڕان به‌دواى ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه، داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركردووه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست 964 و تیایدا ئه‌و كه‌سه دان به‌وه داده‌نێت كه به دوو گوولـله بزنه كێوییه‌كه‌ى كوشتووه.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى وت 20 رۆژ به‌دواداچوون و سۆراغى ئه‌و كه‌سه‌یان كردووه تا ناسنامه و ناونیشانیان ده‌ستكه‌وتووه.
وتیشی “له دوێنێوه له لایه‌ن به‌شی یاسایی فه‌رمانگه‌كه‌مان داواى یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و له لایه‌ن دادگاشه‌وه پسووله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى بۆ چووه كه له به‌رده‌مى دادوه‌ر ئاماده بێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌و كه‌سه جگه له‌وه‌ى بكوژی بزنێكی كێویه، هه‌مانكات به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م گرته ڤیدیۆییه هانى خه‌ڵك ده‌دات راوى نایاسایی بكه‌ن، بۆیه داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
به‌پێی رێنمایی ژماره 1ـى ساڵى 2021ـى ژینگه، ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچی رێنمایی و یاساكانى ژینگه ده‌كه‌ن و بزنى كێوى ده‌كوژن سزاى 10 ملیۆن دینار پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت.