"دزی کردووە"

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

964+

وریا فەتاح

بە تۆمەتى دزینى سێ هەزار و 900 دۆلار، لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێکى دەستگیر کرد.

بەپێى راگەیەندراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەیدا بڕی سێ‌ هەزارو نۆسەد دۆلاری لێدزراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیرى بکەن.

ئێستا تۆمەتبار (ب، هـ، أ ) بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا.

کەسێک لەسەر دزینى پارچەى ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا

کەسێک لەسەر دزینى پارچەى ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا