کۆتدیڤوار پاڵەوانی نوێی ئەفریقا. فۆتۆ:X
سێیەم جارە لە مێژوودا
كۆتدیڤوار بووه پاڵه‌وانی ئه‌فریقا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار نازناوی جامی ئه‌فریقای 2023ی به‌ده‌ست هێنا، كه هه‌ر خۆی میوانداریی كرد.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه شه‌وی رابردوو كرا و تێیدا كۆتدیڤوار به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
گۆڵه‌كانی كۆتدیڤوار فرانك كیسێ و سباستیان هیله‌ر له گێمی دووه‌مدا تۆماریان كرد، له كاتێكدا نه‌یجیریا له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵی ویلیا‌م ئیكۆنگ پێشكه‌وتبوو.
ئه‌مه جاری سێیه‌مه كۆتدیڤوار له مێژووی خۆیدا ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌فریقا و نازناوه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت.