چی روویداوە؟
پێده‌چێت نه‌یمار نه‌گه‌ڕێته‌وه سعودیه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌وانه‌یه نه‌یمار دا سێلڤا نه‌گه‌ڕێته‌وه سعودیه و یانه‌ی هیلال و رووبكاته‌وه به‌ڕازیل.
مارسێلۆ تێكسێرا سه‌رۆكی یانه‌ی سانتۆسی به‌ڕازیلی به‌ڵێنی به جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی داوه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار بكات و جارێكی دیكه بیگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه.
تێكسێرا ئاشكرای كردووه، له‌گه‌ڵ نه‌یمار قسه‌ی كردووه، به‌ڵام وتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، پێویسته نه‌یمار له پێكانه‌كه‌ی چاك بێته‌وه.
نه‌یمار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هیلالی سعودی تا 2025 هه‌یه، به‌ڵام دوو یاری نه‌كرد و دووچاری پێكانێكی قورس بوو، به‌هۆیه‌وه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت یاریی بكات.
تێكسێرا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی قسه‌ی كردووه و ئاشكرای كردووه، نه‌یمار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سانتۆس، كه پێشتریش یاریزانی ئه‌م یانه‌یه بووه.