بە پاڵەوانەتییەکە دڵخۆشتر بوو

خەڵاتەکەی پێشکەشی خێزانەکەی کرد

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەکرەم عەفیف یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەڕ، کە لە یارییەکەی شەوی رابردوودا لە جامی ئاسیا ئەستێرەی تیپەکەی بوو، نهێنیی ئاهەنگگێرانی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکاندا ئاشکرا کرد.

ئەکرەم لەگەڵ تیپی وڵاتەکەی جامی ئاسیای بردەوە، هەروەها باشترین یاریزان و گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکەش بوو.

یاریزانەکە نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا کرد و بە خۆشحاڵیەوە وتی: سوپاس بۆ خوا بۆ ئەم سەرکەوتنە. پیرۆزبایی لە هەوادارانم و لە خێزانەکەم دەکەم، بەتایبەت هاوسەرەکەم، هەموو خەڵاتەکانم پێشکەشی ئەو دەکەم چونکە لە کۆتا قۆناغدا زۆر ماندوو بووە لەگەڵم.

دەشڵیت، من زیاتر بە پاڵەوانیەتییەکە دڵخۆشم تا خەڵاتە تاکە کەسییەکانم، ناتوانم باسی ئەوە بکەم کە چەندە دڵخۆشم، بەڵام هاندەرە دڵسۆزاکانمان شایەنی ئەم سەرکەوتنە بوون.

عەفیف سەبارەت بە نهێنیی ئاهەنگگێڕانەکەی بە پیتی (S) دوای تۆمارکردنی گۆڵێک گوتی: “س” یەکەم پیتی ناوی هاوسەرەکەمە، ئەو کوێتییە و ئەو یەکەمجار بوو بەشداری یارییەک بکات لە یاریگە و هەمیشە پاڵپشتم بووە.

جامی ئاسیا و جامی ئەفریقا گەیشتنە کۆتایی

جامی ئاسیا و جامی ئەفریقا گەیشتنە کۆتایی