گرافیك: 964+
كهسوكاریان ناوى بكوژهكه دهزانن
دوو هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب لەسلێمانی كوژران
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دوو هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب لەسلێمانی كوژراون و دەوترێت بەهۆكاری قەرزارییەوە بووە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە964ی وت، تەنیا زانیاری ئەوە هەیە كه ئهو دوو هاوڵاتیهی كوژراون بە رەگەز عەرەبن.
وتیشی “كەسوكاری سكاڵایان تۆماركردووە و بەقسەی كەسوكارەكەیان كێشەكە لەسەر پارە بووە و قەرزاری بكوژەكە بوون”.
كەسوكاری کوژراوەکان زانیاریان لەسەر بكوژ نیە، بهڵام به پۆلیسیان وتووه “ناوی دەزانین”.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژهى بهوهشكرد، تەمەنی كوژراوەكان سەروو 18 ساڵن و تهرمهكانیشیان رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە، و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و تا ئێستا بكوژەكە دەستگیرنەكراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن