ئەو ئۆتۆمبێلەی لە بەفری پرژێ گیریخواردبوو، وێنە:بەرگری شارستانی سۆران.
تیمێکی بەرگری شارستانی سۆران لەوێن
خێزانێکی چوار کەسی لە ناو بەفری پڕژێ رزگار کران
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە خێزانێکی چوار کەسی کە لە هەولێرەوە هاتبوون بۆ گەشتی بەفر لە پرژێ، لەو ناوچەیە ئۆتۆمبێلەکەیان گیریخواردووە و دوای چەند کاتژمێرێک تیمێکی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و رزگار کران.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ ئێوارە ئاگادار کراینەوە ئۆتۆمبێلێک لەناو بەفر گیریخواردووە، تیمێک لە بەرگری شارستانی چۆمان بە تەواوی کەلوپەلی پێویست دەرچوون بۆ شوێنەکە، دوای نزیکەی کاتژمێرێک ئینجا توانرا بە سەلامەت رزگاریان بکەین”.
964 دەزانێت ئەمڕۆ بەهۆی یاری خلیسکانێی سەر بەفر لە وێزێ، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە شوێنەکە کردبوو بۆ بینینی یاریەکە، بەشێک لەو گەشتیارانە بۆ نانی ئێوارە لە ناو بەفر ماونەتەوە.
هاوینەهەواری پرژێ چوار وەرزەی ساڵ بەفری لێ دەمێنێت، دەکەوێتە دامێنی چیای سەکران لە قەزای چۆمان.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی