بە سێ تۆمەتی جیاواز

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت کەسی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری راگەیاند و دەڵێت، بە سێ تۆمەتی جیاواز دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ هەینی 9.2.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، حەوت کەس بە تۆمەتی تەقەکردن، هەڕەشەکردن و دزیکردن دەستگیر کراون کە پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیر کردنیان هەبووە.

تۆمەتبارەکان لە رێککەوتی 5.2.2024 بەگوێرەی مادەکانی 443، 432، 431 و 15 دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکانیان رادەستی یاسا کراون.

مانگی رابردووش، ئاسایشی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا توانیویانه‌ 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن و رایگەیاند، “هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژانی 18 تا 22ی مانگی کانونی دووەم، توانیویانه‌ له‌ سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی، 10 کەسیان دەستگیر کرد”.

له‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌ك 10 تۆمەتبار دەستگیر کران

له‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌ك 10 تۆمەتبار دەستگیر کران