گرافیکی نەوت
یەکەم جارە لەم هەفتەیەدا
نرخی نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند
964+
توانا نەقی
ئاڵۆزییەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە و بە تایبەتی دەریاى سوور، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت جێهێشتووە، هەر کردەیەکیش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 81 دۆلار 47 سەنتە، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی هفتەی رابردوو بەو شێوەیە 80 دۆلار تێپەڕێنێت.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 76 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەم کەم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەڵام بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزتربووتەوە.
بەشێک لە بازرگانانى نەوت، رێڕەوى دەرییاییان گۆڕیووە، ئەوەش لە ترسى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریا سور.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.