بۆ کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان
یەکشەممەی داهاتوو عێراق و ئەمریکا کۆدەبنەوە
964+
فەهمی نەبی
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای تەکنیکی سەربازی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 11.2.2024 کارەکانی لیژنەی دوولایەنەی نێوان عێراق و ئەمریکا دەست پێدەکاتەوە.
ئەم لێدوانەی لیوا یەحیا رەسوڵ لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، دەرکەوت دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەن و کوژراون، یهكێك لهوان ئهبوباقر ئهلساعدی بوو، كه ناوی راستهقینهی وسام محەمەد سابیر ئەلساعدییه و یهكێكه له سهركردهكانی حزبوڵای عێراقی، ئەمریكا بهرپرسیارییهتیی هێرشهكهی گرتهئهستۆ، کە به درۆن ئهنجامدراوه.
رۆژی 27.1.2024 گەڕەکی یەکەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتایپێهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و تەنیا یەک کۆبوونەوە ئەنجامدراوە.