ئەمڕۆ رایگەیاند

سودانی: پاشەکشە ناکەین لە بڕیاری کۆتایی هێنان بە هێزە بیانیەکان لەسەر خاکی عێراق

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی دوو قۆڵی بۆ رێکخستن و کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیاند.

سودانی ئەو قسانەی لەبەغدا کرد لە کاتێكدا مەراسیمی یادکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بەڕێوە دەچێت.

سودانی دەڵێت، ساڵی 2020 ئەمریکا بەو هێرشانە گورزێکی گەورەی لەهەموو ئەو یاسا و دابونەریتانەدا کە لەنێوان هەردوو وڵات هەبوون، ئەوەش دەڵێت، عێراق لە قۆناغی کۆتایی دەستپێکردنی ئەو لیژنە دوو قۆڵیەدایە کە کۆتایی بە بوونی هێزە بیانیەکان دەکات لەسەر خاکی عێراق.

لەبارەی حەشدی شەعبی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی راستەقینەی عێراق دەکات و بەشێکە لە هێزە چەکدارەکان.

ئەو قسانەی سودانی لە کاتێکدایە دوێنی پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی بارەگای لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی فەلەستین لە خۆرئاوای بەغدادی کردە ئامانج و ئەبو تەقوا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای 12ی حەشد کوژرا.