بۆچی گرنگە؟
لینکی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە کارا کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و چەند رێکخراوێکی تەندروستی، پێگەیەکی ئەلیتکرۆنییان بۆ پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە باوەکان کاراکرد، لە ماڵەوە دەتوانن پشکنینەکە بکەن.
پشکنینەکە، پێگەیەکی ئۆنڵاینەوە لە رێگەیەوە وەڵامی پرسیاری چەند کاتاگۆڕییەک دەدەیتەوە، پاشتر ئەنجامی پشکنینی پێشوەختەت پێ دەڵێت و رێنمایت دەکات، پشکنینی شێرپەنجەت دەوێت یان نا، ئەگەر پێویست بوو دیاری دەکات کام پشکنینی شێرپەنجە بکەیت.
بۆ پشکنین کلیک لێرە بکە و وەڵامی پرسیارەکان بدەوە، دواتر ئەنجامەکەت ببینە!
بەوتەی چیمەن ئاکرەیی بێت، لە نوێنەرایەتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەولێر بۆ 964، ئامانج لە ئەنجامدانی پشکنین پێشوەختەی شێرپەنجە، کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە نەخۆشیيەكه تێیاندا گەشەدەکات، هەروەک کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بەھۆی نەخۆشیيەكەوە کۆچیدوايی دەکەن.
ئەو نوێنەرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی، وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، دواتر زانینی ئەنجام واتە دەستنیشان کردن، بەمانا تەندروستییەکەش زوو دەستنیشان کردن واتە چاک بوونەوە، هەروەک دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبونیان زۆرە بە جۆرێکی دیاریکراو له شێرپەنجە، و پێویستیان بە پشکنینی پێشوەختەی زیاتر ھەیە، بەھۆی بوونی بازدانێکی بۆماوەیی یاخود بەھۆی نەخۆشی دیکەوە.