لە هەولێر
دەیانویست زەیت رەنگ بکەن و بە زەیتی زەیتون بیفرۆشنەوە
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی ماوەبەسەرچووی ئاسایشی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر کۆگایەک کە تیایدا زەیتی ئاساییان بە رەنگی سەوز گۆڕیوە و وەک زەیتی زەیتونیان لێ کردووە و ئامادەیان کردووە بۆ فرۆشتن.
ئەو کۆگایەی ئاسایش دەستیبەسەر داگرتووە، پڕ بووە لە تەنەکەی تایبەت و ئامادەکراو کە لۆگۆی ساختەی پێوە کرابوو، گوایە زەیتی زەیتونی سروشتییە و نیازیان وابووە بە نرخێکی گران لەبازاڕ بیفرۆشنەوە، هاوکات کارگەکە مۆڵەتی نەبووە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوانە دەگیرێتەبەر کە لەو کارگەیە کاریان کردووە.