پەروەردە بڕیاریداوە

پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قۆناغی نۆ کەمناکرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، قۆناغی نۆی بنەڕەتی ناگرێتەوە و دەبێت لەسەر هەمان پرۆگرامی خوێندنی خۆیان کە ساڵانی دیکە بۆیان دیاریکراوە بەردەوام بن، ئەمە بەگوێرەی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە.

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی هەموو پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کراوە، ئەوە هاتووە کە پرۆگرامەکانی خوێندن قۆناغی نۆی بنەڕەتی ناگرێتەوە و هیچ وانەیەک کەمناکرێتەوە و بەگوێرەی پلانی ساڵنامەی خوێندن پرۆگرامەکانی خوێندن درێژەیان پێدەدرێت تاوەکو کاتی تاقیکردنەوەی نیشتمانی.

ئەوەش خراوەتە روو، هەریەک لە پەروەردەکانی ناوچەی دەربەندیخان وچەمچەماڵ و پێنجوێن و شارباژێر و شارەزوور و سەیسادق و دووکان و قەرەداغ و پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی پێویستە پابەندی بڕیارەکە بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024، بەشدار سەرباز، بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی پەروەردە زانیارییەکانی بۆ 964 پشتراستیکردەوە.

پێشتر دیاکۆ جەلال، نوێنەری قوتابیانی پۆلی 12 بە 964ی وت، بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە ئەو قوتابخانانەی بایکۆتیان کردووە و چەند مانگێکی خوێندنیان فەوتاوە 45 رۆژ دەوامیان بۆ درێژ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی فریای تەواو کردنی مەنهەجی خوێندن بکەون.

دەوامی قوتابیانی پۆلی 12 درێژکرایەوە و تاقیکردنەوەیان ...

دەوامی قوتابیانی پۆلی 12 درێژکرایەوە و تاقیکردنەوەیان دواخرا