دوو دیمه‌نى كچه نه‌خۆشه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ كه كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاى قه‌ڵادزێ بڵاویان كردووه‌ته‌وه
كه‌مپینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێكهێندراوه
كێشه‌ى گورچیله “هێلین”ـى له خوێندن دابڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌ڵادزێ كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى بۆ كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ پێكهێندراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گورچیله‌كانى، باوكیشی ده‌ڵێت، له‌دوێنێوه خه‌ڵك به‌هانایانه‌وه چوونه.
كچه‌كه ناوى هێلین محه‌مه‌ده پێویستى به گۆڕینى گورچیله هه‌یه و وه‌ك باوكیشی ده‌ڵێت، له پۆلى 10 وازى له خوێندن هێناوه به‌هۆى كێشه‌ى گورچیله‌كانى.
محه‌مه‌د شه‌ریف، باوكى هێلین به 964ـى وت، كچه‌كه‌ى له زكماكییه‌وه ته‌نیا یه‌ك گورچیله‌ى هه‌یه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه كێشه بۆ ئه‌و تاكه گورچیله‌یه‌ى دروستبووه.
وتیشی “پزیشك پێى راگه‌یاندووین كه ئه‌و گورچیله‌یه‌شی ته‌نیا له 10% كار ده‌كات”.
به‌قسه‌ى باوكى هێلین، هه‌فتانه دوو جار كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى له رانیه بۆ ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێكه كه‌مپین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كچه رێكخراوه، محه‌مه‌دیش ده‌ڵێت “چه‌ند كه‌سێك به‌هانامانه‌وه هاتوون، به‌ڵام تێچووى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ى زیاتر له 30 ملیۆن دینارى پێویسته”.
كه‌مپینه‌كه ئه‌م ژماره موبایلانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سانى خێرخواز و مرۆڤدۆسته‌وه هاوكاریان بكرێت:
07501342637
07701552908