یورگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول. فۆتۆ: X
كێیە؟
جێگره‌وه‌ی یۆرگن كلۆپ دیاریی كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی یۆرگن كلۆپ رایگه‌یاند له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی یانه‌ی لیڤه‌رپوول جێده‌هێڵێت، له ئێستاوه یانه ئینگلیزییه‌كه به دوای جێگره‌وه‌ی كلۆپدا ده‌گه‌ڕێت و راهێنه‌رێكیشیان دیاریی كردووه.
تۆڕی فووت مێركاتۆ ئاشكرای كرد، یانه‌ی لیڤه‌رپوول په‌یوه‌ندییان به چاپی ئه‌لۆنزۆی راهێنه‌ری ئیسپانی كردووه، كه هاوینی داهاتوو مه‌شقی لیڤه‌رپوول وه‌ربگرێت.
چابی ئه‌لۆنزۆ ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانییه و تیپێكی به‌هێزی پێكهێناوه، پێشتریش رایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی دلخۆشه.
چابی ئه‌لۆنزۆ پێشتر یاریزانی لیڤه‌رپوول بووه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه مه‌شقی یانه‌كه وه‌رده‌گرێت یان نا.