نرخی نەوت
بەرزبووەوە
نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 80 دۆلار
توانا نەقی
ئاڵۆزییەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە و بە تایبەتی دەریاى سوور، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت جێهێشتووە، هەر کردەیەکیش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 79 دۆلار 51 سەنتە، بەمەش رێژەی 0.30% لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بەربوونەوەی بەخۆیەوە بینیەوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 74 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەى 0.27% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەتایبەت ئەمڕۆ نزیکبووتەوە لە 80 دۆلار.
بەشێک لە بازرگانانى نەوت، رێڕەوى دەرییاییان گۆڕیووە، ئەوەش لە ترسى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریا سور.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.