پێشکەشکارێکی بەناوبانگە

بە هۆی نەشتەرگەری جوانکاری وازی لە بەرنامەکەی هێنا

+964

پەری ساڵح

ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی میسری ریهام سەعید بەهۆی تێكچوونی شێوازی چاوەکانییەوە دوای نەشتەرگەری جوانکاری، لە شاشەکان دووردەکەوێتەوە و دۆسیەکەشی دەباتە دادگا دژی پزیشکەکە.

ریهام سەعید بە فەرمی رایگەیاند لە پرۆگرامەکەی “هي وصبايا” دووردەکەوێتەوە بەهۆی تێكچوونی رووخسارییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری بڕینی پێڵووی چاوەکانی و تووندکردنەوە و راکێشانی پێستی ئەنجام دا ، لەلایەن پزیشکی بەناوبانگی لوبنانی نادر سەعبەوە.

ئەم دۆسیەیە ئێستا لە دادگایە و هەرایەکی زۆری لەناو سۆشیال میدیا و راگەیاندنە عەرەبییەکان ناوەتەوە، ریهام سەعید لە ڤیدیۆیەکدا لە سۆشیال میدیا بە پزیشکەکە دەڵێت، ” تۆ من سەقەت کردووە و منداڵەکەم پێم دەڵێت دایکە بۆ چاوەکانت ترسناکن”.

لە بەرامبەردا پزیشکەکەی دێتە دەنگ و رەتیدەکاتەوە کارەکەی ئەو هەڵەی تێدابێت و دەشڵێت، ریهام تەشهیر بە ناوەکەی من دەکات و هێشتا لە ژێر کاریگەریی مادەی سڕکردنی نەشتەرگەریدایە.

ریهام مانگی رابردوو نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە، دیار نییە دۆسیەکە لە دادگا دەگات بە کوێ و بەردەوام لە سۆشیال میدیا دژی پزیشکەکە لێدوان دەدات.

نرخی جوانکاریی لە ئارایشتگاکان دیاریی کرا

نرخی جوانکاریی لە ئارایشتگاکان دیاریی کرا