" نا بۆ شیری قوتوو"

تەندروستیی هەڵەبجە پرۆژەیەک بۆ شیرپێدانی سروشتی رادەگەیەنێت

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستیی هەڵەبجە پرۆژەیەکی لە دژی پێدانی شیری قوتوو بە منداڵ دەستپێکردووە و لە ناو بەشێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە رێنمایی تەندروستی بە دروشمی “خۆشت دەوێت، شیری خۆتی پێبدە” لەسەر پۆستەر پیشانی دایکان دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.2.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکەیان بۆ هاندانی دایکانە بۆ ئەوەی لە بری شیری قوتوو، شیری خۆیان بدەن بە منداڵان، ئەم پرۆژەیە لە ناو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە و چەند مەڵبەندێكی دیکە جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “شیری دایک هیچ جێگرەوەی نییە و مافی منداڵە بەسەر دایکیەوە، پێویستە لەگەڵ پلانی دووگیانی دایکی بەڕێز بڕیاری دابێت، کە شیری خۆی بدات بە کۆرپەکەی”.

لەسەر ئەو پۆستەرانەی کە وەک بەشێک لە پرۆژەکە لە نەخۆشخانەکان دانراون، ئەم رێنماییانە هەیە: “شیرپێدانی سروشتی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییە”، “شیرپێدانی سروشتی هەڵبژێرە بۆ پێکەوە بونیادنانی داهاتوویەکی تەندروستتر” و “شیری دایک خۆراکێکی نموونەییە بۆ منداڵ”.

قایمقایەتی سلێمانی لەبارەی مەمەی شیرەوە هۆشداری دەدات

قایمقایەتی سلێمانی لەبارەی مەمەی شیرەوە هۆشداری دەدات