هەڵبژاردەی ئوردن
چاوەڕێی براوەی سبەی دەکات
سوپرایزه‌كانی ئوردن به‌رده‌وامه و گه‌یشته كۆتایی ئاسیا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یە “سێشەممە 6.2.2024” هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی وڵاتانی ئاسیا، دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور.
ئوردن سوپرایزه‌كانی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رده‌وامه و دوای دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و تاجیكستان له قۆناغی 16 و 8، ئه‌مڕۆ به 2-0 گۆڵ له كۆریای باشووری برده‌وه، كه به‌ربژێری سه‌ره‌كی بوو بۆ بردنه‌وه‌ی جامه‌كه.
گۆڵه‌كانی ئوردن یه‌زن نعێمات و مو‌سا ته‌عه‌موری له خوله‌كه‌كانی 53 و 66 تۆماریان كرد.
ئوردن یه‌كه‌مجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی و چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان قه‌ته‌ڕ و ئێران ده‌كات، كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.