بە 5000 چوار کەس تێر دەخۆن
لە عەلوەی هەولێر هەرزانییە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە عەلوەی هەولێر هەرزانییە و بە تاکە پێنج هەزارییەک چوار کەس تێر دەخۆن.
شاخەوان جەلال وەستایەکی دەستاوخۆشە و لەناو عەلوەی هەولێر خواردن دەفرۆشێت، ئەو بە 964ـی وت، “لێرە نرخی برنج و شلە و نانێك بە 1250 دینارە و بە گۆشتەوە بە دوو هەزار و 500 دینارە، تەنها لێرە بەو نرخەیە، لە چێشتخانەکانی دیکە سادەیەک بە سێ هەزار دینارە”.
ئەو دەڵێت، “نان لە پێشی ئەو کەسانە دادەنێم کە دێن لێرە خواردن دەخۆن، هەیە سێ نان دەخوات، هەندێک کەسیش کە نانی زیادە دەخۆن 250 دینار دادەنێن”.
“ئەوانەی دێنە ئێرە زیاتر ئەوانەن کە کاری حەماڵی دەکەن، دوای پێنج ساڵ ئینجا 250 دینارم زیادکردووە، تەنیا لەبەر ئەوەی شتێکمان بۆ بمێنێتەوە”، وەستا شاخەوان وادەڵێت.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال