لە گەشتی هەواڵەکانەوە

ئەمڕۆش مەرزی کێلێ ناکرێتەوە و لە کەرکوکیش بە لێدان قۆڵی خەڵک دەبڕن

964+

ژووری هەواڵ

لەمڕۆوە و بە شێوەى ئەزموونى، کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى خاڵ بۆ خاڵ، لە رێگاى هەولێر بۆ قەزاى خەبات کەوتنەکار.

بەهۆى بەفربارینەوە، ئاڵوگۆڕى بازرگانى و گەشتیارى لە مەرزى کێلێى سنوورى پشدەر وەستاوە و ئەمڕۆش ناکرێتەوە و بە قسەی بەڕێوەبەری گومرکی راپەڕین سبەینێ دەکرێتەوە.

شەش هاوڵاتی لە شەش گەڕەکی جیاوازی کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوە بەر چەقۆ و گوللـە دراون مۆبایل و جزدانی پارەکانیان دزراوە.