ساموێل ئیتۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
کامیرۆن خراپە
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیتۆ ره‌تكرایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كامیرۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ساموێل ئیتۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، كه پێشكه‌شی كردبوو.
كامیرۆن له قۆناغی 16ی جامی ئه‌فریقا له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌یجیریا ده‌ركرا و دوێنێش فیدراسیۆنی كامیرۆن له باره‌ی هۆكاره‌كانی شكستی تیپه‌كه كۆبوونه‌وه، دواتر ساموێل ئیتۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرا.
فیدراسیۆنه‌كه رایگه‌یاند، ئیتۆ پێش كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه و داواشی كردووه هه‌موو ئه‌ندامان ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه و رازییش نه‌بوون ئیتۆش ده‌ست بكێشێته‌وه و جارێكی دیكه متمانه‌یان پێداوه.
ئیتۆ یاریزانی پێشووی كامیرۆن و بارسێلۆنا، له دیسه‌مبه‌ری 2011ـه‌وه سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كامیرۆنه.