لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل

نە ناتانیاهۆ زۆرینەی پێویستی بەدەستهێناوە نە رکابەرەکانی

ئەحمەد مستەفا

بەگوێرەی نوێترین ئەنجامەکان کە رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاوی کردووەتەوە، دوای ژماردنی 89.8%ی دەنگەکان، بلۆکی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، 53 کورسیی لە کنیسێت بەدەستهێناو.

لە کاتێکدا بلۆکی گادی ئایزینکۆت، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، 48 کورسیی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەم ژمارانە، هیچ‌کام لە دوو لایەنەکە نەیانتوانیوە زۆرینەی پێویست، واتە 61 کورسی لە کۆی 120 کورسی، مسۆگەر بکەن.

لە هەمان کاتدا، پارتە عەرەبییەکان کۆی 19 کورسییان بەدەستهێناوە، کە دەکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا رۆڵێکی گرنگیان هەبێت.

بەردەوامبوونی نادیاریی سیاسی، ئەگەری گفتوگۆ و هاوپەیمانێتیی نوێی لەنێوان هەندێک پارتدا زیاتر کردووە، بەڵام هێشتا روون نییە ئایا رکابەرانی ناتانیاهۆ دەتوانن لەگەڵ پارتە عەرەبییەکان رێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت بدۆزنەوە.